خەڵک ناوبەناو مۆبایلەکانیان نوێ دەکەنەوە، بەڵام زیاتر مەیلی ئەوەیان ھەیە لەگەڵ ئەو سیستەمە بمێننەوە کە پێی ئاشنان - چ ئەندرۆید بێت یان ئایفۆن. لەگەڵ ئەوەشدا، هەندێک جار کەسانێک هەن بڕیاری گۆڕینی دەدەن.
ئەمە لەوانەیە مەبەست لێی بەدەستهێنانی مۆبایلێکی هەرزانتر بێت یان ئامێرێک کە بە ئاسانی لەگەڵ ئامێرەکانی دیکەیاندا یەک بگرێتەوە. یان ڕەنگە لەبەر ئەوەی هەموو هاوڕێکانیان سیستەمێکی دیاریکراو بەکاردەهێنن و ئەوانیش دەیانەوێت بچنە پاڵیان.
لەم وتارەدا، ئاشنا دەبیت بە جیاوازییەکانی نێوان مۆبایلەکانی ئەندرۆید و ئایفۆن، کە یارمەتیت دەدات ئێستا بڕیاری دروست بدەیت سەبارەت بە گۆڕین.
زۆربەمان یەکێک لە سیستەمەکان لەوی تریان بە باشتر دەزانین. لە ڕاستیدا، کەسانێک ھەن کە بەکارھێنەری ئایفۆنن و ناتوانن بیر لە بەکارھێنانی مۆبایلێکی ئەندرۆید بکەن، وە پێچەوانەکەشی ڕاستە.
بەڵام ئەگەر بیر لە گۆڕینی دەکەیتەوە، ئەوا دەبینیت کە جیاوازیەکانی نێوان مۆبایلەکانی ئایفۆن و ئەندرۆید ئەوەندە گەورە نین کە تۆ بیرت لێ کردووەتەوە.
فرۆشگای گوگڵ پلەی "Google Play" زیاتر لە دوو ملیۆن ئەپڵیکەیشنی تێدایە، لە کاتێکدا فرۆشگای ئەپڵیکەیشنەکانی ئەپڵ کەمێک کەمتر لە دوو ملیۆن ئەپڵیکەیشنی تێدایە.
ئەپڵیکەیشنە ناسراوەکان وەک واتساپ، فەیسبوک، ئینستاگرام و یوتیوب لە هەردوو سیستەمەکەدا بەردەستن.
بەڵام هەندێک ئەپڵیکەیشنی تایبەتمەند یان یاریی نوێیەکان لەوانەیە سەرەتا لەسەر سیستەمی ئەپڵ بخرێنەکار، چونکە ئەوانەی ئەپڵیکەیشنەکان دروست دەکەن و پەرەی پێدەدەن بەزۆری بەکارهێنەرانی ئایفۆن لەبەرترن بەلایانەوە. لە بەرامبەردا، ئەندرۆید بە ئاسانکاری و نەرمی ناسراوە کە بەکارهێنەران دەتوانن ئەپڵیکەیشن لە سەرچاوەی دەرەکییەوە دابەزێنن یان فرۆشگای ئەپڵیکەیشنی جێگرەوە (بەدیل) بەکاربهێنن، کە ئەمە هەڵبژاردەیەکە ئامێرەکانی ئایفۆن پێشکەشی ناکەن.
ئیکۆسیستەم ئاماژەیە بۆ ئەو ئامێر و بەرنامە و خزمەتگوزارییانەی کە مۆبایلەکە دەتوانێت بە شێوەیەکی سروشتی لەگەڵیاندا یەکبگرێتەوە.
ئایفۆن بە ئاسانی لەگەڵ ئامێرەکانی دیکەی ئەپڵ وەک ئایپاد، ماک، و کاتژمێری ئەپڵ یەکدەگرێتەوە. هەروەها خزمەتگوزارییەکان وەک ئای کلاود، ئای مەسج، و فەیستایم بە باشی و بێ کێشە لە سەرجەم ئامێرەکانی ئەپڵدا کار دەکەن.
لە لایەکی ترەوە، ئەندرۆید بە سیستەمێکی فرەچەشنتر و نەرمتر و ئاسانکارتر جیادەکرێتەوە. مۆبایلەکانی ئەندرۆید دەتوانن پەیوەندی بە کۆمەڵێکی فراوان لە ئامێرەوە بکەن وەک تەلەفزیۆنە زیرەکەکان، کاتژمێرە زیرەکەکان، و یارمەتیدەرەکانی ماڵی زیرەک، جا هەر کۆمپانیایەک دروستی کردبن.
بە کورتی: ئەپڵ سیستەمێکی داخراو پێشکەش دەکات کە بە نەرمی لە ناو ژینگە تایبەتەکەی خۆیدا کار دەکات، لە کاتێکدا ئەندرۆید سیستەمێکی کراوە پێشکەش دەکات کە ئازادی زیاترت پێدەبەخشێت لە هەڵبژاردنی ئامێرەکان و تایبەتمەندکردنیدا "customization".
لە بەرامبەردا، سیستەمی ئەندرۆید بەوە جیادەکرێتەوە کە کراوەیە، کە کۆمەڵێک بژاردەی فراوانتر و توانای تایبەتمەندکردنی زیاتر بە بەکارھێنەران دەبەخشێت. بە شێوەیەکی ڕێژەیی ئاسان دەبێت مۆبایلێکی ئەندرۆید بە زۆربەی ئامێرەکانەوە ببەستیتەوە، بەڵام ڕەنگە ھەندێک سەختبێت کاتێک ھەوڵ دەدەیت بە ئامێرەکانی ئەپڵەوە کۆنێکت بیت.
گرنگە بزانیت کە گۆڕین لە سیستەمێکی کارپێکردنەوە بۆ یەکێکی تر لەوانەیە تووشی بێ ئومێدیت بکات. بۆ نموونە، ئەگەر لە ئەپڵەوە بیگوازیتەوە بۆ ئەندرۆید، ناتوانیت کاتژمێری زیرەکی ئەپڵ لەگەڵ مۆبایلە نوێیەکەتدا کۆنێکت بکەیت. لەگەڵ ئەوەشدا، نامەکانی چاتکردن، لینکەکانی فەیستایم و زنجیرە نامەی گروپەکان لەدەست دەدەیت.
بەڵام گواستنەوە لە ئەندرۆیدەوە بۆ ئەپڵ بە شێوەیەکی ڕێژەیی ئاسانترە، لەبەر ئەوەی گوگڵ خاوەنی ئەندرۆیدە و خزمەتگوزارییەکانی بە شێوەیەک دیزاین دەکات کە لەگەڵ زۆرترین ئامێرەکاندا بگونجێن، لەوانەش مۆبایلەکانی ئایفۆن.
ئەپڵ بە سیستەمە بەهێزەکانی ئاسایشی بەناوبانگە، کە هەموو ئەپڵیکەیشنەکان لە فرۆشگاکەیدا پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت بۆ دڵنیابوون لە نەبوونی بەرنامەی زیانبەخش.
ئەندرۆید کراوەترە، کە وای لێدەکات ڕادەی پارێزراوی لە هەڕەشەکانی ئاسایش کەمتر بێت. نزیکەی 98%ـی هێرشەکانی ساختەکاری و فرتوفێڵ بۆ سەر بانکەکان ئامێرەکانی ئەندرۆید دەکەنە ئامانج، چونکە سیستەمەکە ڕێگە دەدات ئەپڵیکەیشن لە دەرەوەی فرۆشگای فەرمی داببەزێنرێت. لەگەڵ ئەوەشدا، گوگڵ خزمەتگوزاری Google Play Protect و نوێکردنەوەی ڕێکوپێک تایبەت بە ئاسایشەکەی دابیندەکات بۆ پاراستنی بەکارهێنەرانی.
ئەگەر نرخ فاکتەری بنەڕەتی بێت بۆ تۆ، ئەوا ئەندرۆید بە ڕوونی لە پێشە. براندە بازرگانییە کەم تێچووەکان کە بە سیستەمی ئەندرۆید کاردەکەن بەردەستن وەک؛Infinix، Tecno Xiaomi، و زنجیرەی Samsung Galaxy A بە نرخێکی گونجاو.
هەروەها ئۆفەری نایاب هەیە بۆ مۆبایلە ئەندرۆیدە مامناوەندەکان؛ مۆبایلەکانی Infinix و Tecno لە ئاسیاسێڵ بەردەستن کە نرخەکانیان نێوان 200,000 بۆ 400,000 دیناری عێراقیدایە بە ئەدایەکی نایاب و توانایەکی بەهێزەوە.
ئەپڵ تەنها ئەو توێژە دەکاتە ئامانج کە ئامادەن پارەی زۆر بە مۆبایلە بەرزەکان بدەن، کە نرخی دواترین مۆدێلی سەرەتایی مۆبایلەکانی ئایفۆن نزیکەی 1,000,000 دیناری عێراقییە، لە کاتێکدا مۆدێلە بەرزەکان نزیکەی 2,000,000 دیناری عێراقی دەبێت. بە دڵنیاییەوە، مۆبایلی ئەندرۆیدی بەرزیش هەن وەک ئامێرەکانی سامسۆنگ کە لە نرخدا لە نرخەکانی ئایفۆن نزیک دەبنەوە.
لە ڕووی پاراستنی بەهاکەیەوە، ئامێرەکانی ئایفۆن بە ڕێژەی 40% زیاتر لە بەهای خۆیان دەپارێزن بەراورد بە مۆبایلەکانی ئەندرۆید، واتا سەرەڕای تێچووە سەرەتاییە بەرزەکەی، کاتێک دواتر ئامێرەکەت دەفرۆشیتەوە بڕێکی زیاتر وەردەگریت کە دەتوانیت وەک بەشێک لە نرخی مۆبایلە نوێیەکە بەکاریبهێنیت.
بینیمان چۆن ئامێرەکانی ئایفۆن بە نەرمی و بێ کێشە لەگەڵ بەرهەمەکانی دیکەی ئەپڵ کار دەکەن. ئەگەر بەگشتی بەرهەمەکانی ئەپڵت پێ باشترە، ئەوا ئایفۆن باشترین هەڵبژاردەیە بۆ تۆ.
بۆ نموونە، دەتوانیت کارێک لەسەر ئایفۆن دەست پێ بکەیت و پاشان لەسەر ماک تەواوی بکەیت، لەگەڵ ناردنی فایل بە شێوەی وایەرلێس لە ڕێگەی AirDropـەوە. هەروەها دەتوانیت کۆنترۆڵی ئامێرە زیرەکەکانی ماڵەکەت بکەیت، وەک گڵۆپ و کامێرای زیرەک، لە ڕێگەی HomeKit ـەوە.
مۆبایلەکانی ئەندرۆید بە شێوەیەکی زۆر باش لەگەڵ Google گوگڵ یەکدەگرنەوە و لەگەڵ ئەو ئامێرانەی کە سیستەمی تر بەکاردەهێنن. بۆ نموونە، ئەپڵیکەیشنی Phone Link لە Microsoft ڕێگەت پێدەدات نامە و ئاگاداریەکان لەسەر لاپتۆپەکەت ببینیت. لە کاتێکدا بەکارهێنەرانی ئایفۆن بەزۆری پێویستیان بە دابەزاندنی بەرنامەی زیادەیە بۆ هاوکاتکردنی داتا و ناوەڕۆک لەگەڵ ئامێرەکانی دەرەوەی کۆمپانیای ئەپڵ.
ستیڤ جۆبس، دامەزرێنەری ئەپڵ، ویستی ئامێر دروست بکات کە خەڵکی بتوانن بە ئاسانی بەکاریبھێنن بەبێ پێویستی خوێندنەوەی ڕێبەری فێرکاری. وە سەرکەوتوو بوو لەگەڵ ئایفۆندا.
پرۆسەی سێتینگی ئایفۆن بە سادەییە بەناوبانگەکەی جیادەکرێتەوە - کە ئامێرەکە ڕێنماییت دەکات لە هەر هەنگاوێکدا بە شێوەیەکی ڕوون و ئاسان. هەروەها ڕووکاری شاشەی سەرەکی، سێتینگ و ئەپڵیکەیشنەکان دیزاینێکی پاک و یەکگرتوویان هەیە، کە دەرفەتی سەرلێشێوان کەم دەکاتەوە، لەبەرئەوەی ئەپڵ سنوور دادەنێت بۆ ھەڵبژاردە بەردەستەکانی دەستکاریکردن "customization".
وە ئەگەر ڕووبەڕووی هەر کێشەیەک بوویتەوە، دەتوانیت پەیوەندی بە خزمەتگوزاریی Apple Careـەوە بکەیت یان سەردانی یەکێک لە دابینکارە باوەڕپێکراوەکانی خزمەتگوزاری لە ئەپڵ بکەیت، کە لە هەموو عێراقدا بەردەستن.
بەڵام ئەندرۆید، زۆر لە ئایفۆن دەچێت، لەوێدا دەتوانیت کلیک لەسەر ئایکۆنێک بکەیت بۆ کردنەوەی ئەپڵیکەیشنێک، باز بدەیت بۆ بینینی ئاگادارکردنەوەکان، و بەکارهێنانی یاریدەدەری دەنگیی بۆ یارمەتیدانت، و چەندین شتی تر. هەروەها پرۆسێسەری ڕێکخستنی لە گوگڵەوە پرۆسەی سێتینگی مۆبایلەکەت ئاسان دەکات.
بەڵام ئەندرۆید بە تایبەتمەندییەکی زیادە جیادەکرێتەوە، ئەویش توانای تایبەتمەندکردنی تەواوی ڕووکارەکەیەتی بەپێی خواستی خۆت. دەتوانیت بە ئازادی شاشەی سەرەکی ڕێکبخەیت، ئامرازە بچووکەکان (Widgets) زیاد بکەیت، یان تەنانەت ڕووکارێکی کارپێکردنی جیاواز بە تەواوی دابمەزرێنیت.
سەبارەت بە خزمەتگوزاری کڕیاران، ئەوەندە ئاسان نییە. هەر کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنەر شوێندەستێکی تایبەتی خۆی دەخاتە سەر ئەندرۆید، ئەمەش ئەوە دەگەیەنێت کە لیستەکان و ئەپڵیکەیشنە بنەڕەتییەکان ڕەنگە جیاواز بن لە نێوان ئامێرەکاندا. بۆیە، ئەگەر پێویستت بە هاوکاری بوو، پێویستت بەوەیە ڕاستەوخۆ ڕووبکەیتە دابینکار یان کۆمپانیای دروستکەر.
ئەگەر بەدوای ئاسانی سێتینگدا دەگەڕێیت، ئەوا ئایفۆن باشترین هەڵبژاردەیە. بەڵام ئەگەر حەزت لە تایبەتمەندکردن "customization" و کۆنترۆڵی تەواوی مۆبایلەکەتە، ئەوا ئەندرۆید بژاردەی زیاترت پێدەدات.
مۆبایلەکانی ئەندرۆید شێوە، قەبارە و دیزاینی جۆراوجۆریان هەیە. مۆبایلی ئەندرۆید بە ڕووکاری شووشەی شیک، شاشەی لێوار چەماوە، و تەنانەت دیزاینی ناوازەی وەک ئەو مۆبایلانەی کە قەد دەکرێن و دەنوشتێنەوە. بەڵام ئەپڵ - تاکو ئێستا- ئەو جۆرە لەو جۆرە دیزاینەی دروست نەکردووە.
براندە بازرگانییەکانی ئەندرۆید بە هەبوونی چەندین دیزاین و تایبەتمەندی و داھێنان جیادەکرێنەوە. مۆبایلیان هەیە کە بەشی پشتەوەی بە زەخرەفە ڕازێنراوەتەوە وەکو مۆبایلەکانی Nothing، یان مۆبایلەکانی تایبەت بە یاریکردن بە ڕووناکی RGBــەوە، تەنانەت جۆرە مۆبایلێك کە توانایەکی بەرگەگرتنی لە ڕادەبەدەری هەیە.
ھەندێک لە مۆبایلەکانی ئەندرۆیدی ئابووری پەیکەری پلاستیکی بەکاردەھێنن بۆ کەمکردنەوەی تێچوونەکەی. ڕاستە پلاستیک هەمان ھەستی گرانبەھایی و ناوازەیی پێ نابەخشێت، بەڵام وای لێدەکات کە کێشی کەمتر بێت و کەمتر ڕووبەڕووی شکان ببێتەوە.
ئەپڵ بە دیزاینە نایاب و ناوازەکانی و کواڵیتی بەرزی دروستکردنەکەی ناسراوە. تەنانەت مۆدێلە کۆنەکانیش بە زۆری لە کەرەستەی نایاب دروست دەکرێن وەک چوارچێوەی ئەلەمنیۆم یان ستیلی دژەژەنگ، لەگەڵ شووشەی پتەو.
لە کۆتاییدا، مەسەلەکە زیاتر پەیوەندی بە ستایڵی کەسیی خۆتەوە هەیە و ئەوەی چیت پێت باشە. ئەگەر حەزت لە دیزاینی شیک و کلاسیکە، ئەوا ئەپڵ هەڵبژاردەیەکی گونجاوە. بەڵام ئەگەر حەزت لە فرەجۆری و دیزاینی دژەباوە، ئەوا ئەندرۆید چەندین هەڵبژاردەت پێشکەش دەکات.
لە عێراقدا ئەندرۆید کۆنتڕۆڵی بازاڕی کردووە کە %81.5 ـی دانیشتووانەکەی بەکاری دەهێنن. لەگەڵ ئەوەشدا، مۆبایلەکانی ئایفۆن ناوبانگێکی گەورەیان ھەیە لە جیھاندا، وە دەستیان کردووە بەوەی ڕێگەی خۆیان لە بازاڕەکانی عێراقدا بدۆزنەوە. ھەر یەکە لە ئەندرۆید و ئایفۆن خەسڵەتی باش و خراپی خۆیان هەیە، و بڕیاریش بۆ خۆت دەگەڕێتەوە ئایا بژاردەیەکی گونجاوە بۆت لە یەکێکیانەوە بیگۆڕیت بۆ ئەوی تریان.
بڕیارەکەت هەرچییەک بێت لە گفتوگۆی ئەندرۆید بەرامبەر ئایفۆن، دڵنیایی بکەرەوە لەوەی زۆرترین سوود لە مۆبایلەکەت وەردەگریت لە ڕێگەی هەڵبژاردنی پلانێکی مۆبایل لە ئاسیاسێڵەوە.
پەیوەندی بە ئاسیاسێڵەوە بکە
ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە سەبارەت بە بەشی گیرفانم یان هەر پرسیارێکت هەیە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی:
● ماڵپەڕ: کلیک لەسەر ئایکۆنی چات لە خوارەوەی سکرینەکە بکە.
● ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ: کلیک لەسەر زیاتر بکە پاشان بەشی قسە لەگەڵ لەیلا بکە هەڵبژێرە.
● واتساپ: https://wa.me/9647701111111
● ماسنجەر: https://m.me/Asiacellconnect
هەروەها دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە:
● بۆ بەشداربووانی پریپەید: 111
● بۆ بەشداربووانی پۆستپەید: 252
● B2B/ بەشداربووانی کۆمپانیاکان 323
ئاسانە مۆبایلەکەت بە باڵانسی ئاسیاسێل پڕ بکەیتەوە. بزانە چۆن دەتوانیت هێڵەکەت پڕبکەیتەوە بە کۆمەڵێک ...
بەرەوپێش بیخوێنەلە سەدا 80 ی عێراقییەکان مۆبایلەکانی ئەندرۆید بەکاردەهێنن، لە سەدا 20 ی ئایفۆن. جیاوازی نێوان دوو جۆ...
بەرەوپێش بیخوێنەپلانەکانی پاکێجەکانی بێسنوور چین - و ئایا پاکێجی بێسنوور مانای بێسنوورە؟ بزانە بۆچی بەناوبانگن و چ...
بەرەوپێش بیخوێنە