چۆن دەتوانیت باڵانسەکەت پڕبکەیتەوە بە یەک هەنگاو؟

چەندین ڕێگەمان هەیە کە پڕکردنەوەی باڵانست بۆ ئاسان دەکات. دەتوانیت ئەو بژاردەیە هەڵبژێریت کە باشترین و گونجاوترینە بۆت.

 

بەردەوام بە لە خوێندنەوە بۆ زانینی چۆنیەتی پڕکردنەوەی باڵانسەکەت لەگەڵ ئاسیاسێڵ، چ بەشداربووی پریپەید بیت یان پۆستپەید.

 

چۆن باڵانسی هێڵی پریپەید پڕ دەکەیتەوە

 

ئەمە چۆنیەتی پڕکردنەوەی باڵانسی هێڵی پریپەیدی ئاسیاسێڵە.

1.  پڕکردنەوەی باڵانسی هێڵی  پریپەید بە ئۆنلاین

 

بۆ پڕکردنەوەی هێڵی پریپەید بە ئۆنلاین، لە ئەپڵیکەیشنەکەمان (پڕکردنەوەی باڵانس) هەڵبژێرە. لەوێ، (ئەکاونتەکەم) و (بۆ ئەوانیدی) و سێ بژاردەی پارەدان دەبینیت (پڕکردنەوە لە ڕێگای کارتی پڕکردنەوە، کرێدت کارت و FIB).

 

لە ئەکاونتەکەم سەرەتا یەکێک لە بژاردەکانی پارەدان هەڵبژێرە:

- لە لاپەڕەی کارتی پڕکردنەوەی باڵانس، کۆدی E-Voucher سکان بکە یان ژمارەی سەر کارتەکە داخڵ بکە.

- لە لاپەڕەی کرێدت کارت، ژمارەی مۆبایلەکەت ڕاستەوخۆ زیاد دەکرێت پاشان بڕی ئەو پارەیەی دەتەوێت بیدەیت بە دیناری عێراقی هەڵبژێرە. پاشان یان ماستەر یان ڤیزا کارت هەڵبژێرە و ئیمەیڵەکەت بنووسە بۆ وەرگرتنی پسووڵە، و ڕەزامەندی بدە لەسەر مەرج و ڕێساکان، و (بەردەوام بوون) هەڵبژێرە.

 

- لە لاپەڕەی FIB ژمارەی مۆبایلەکەت ڕاستەوخۆ زیاد دەکرێت پاشان بڕی ئەو پارەیە هەڵبژێرە کە دەتەوێت بیدەیت بە دیناری عێراقی. FIB هەڵبژێرە و پاشان ئیمەیڵەکەت داخڵ بکە بۆ وەرگرتنی پسووڵە، و ڕەزامەندی بدە لەسەر مەرج و ڕێساکان، و بەردەوام بوون هەڵبژێرە.

 

تێبینی:

دەتوانیت بەم بژاردانەی سەرەوە پڕکردنەوەی باڵانس بۆ کەسانی تریش ئەنجام بدەیت، بەڵام لەم حاڵەتەدا بەشداربوو دەبێت ژمارەی مۆبایلی ئەو کەسە دابنێت کە دەیەوێت هێڵەکەی بۆ پڕبکاتەوە.

 

2. پڕکردنەوەی باڵانس بە کارتی پڕکردنەوەی باڵانس

 

دەتوانیت هێڵەکەت بە کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی ئاسیاسێڵ پڕ بکەیتەوە.

 

دەتوانیت کارتەکانی پڕکردنەوەی باڵانس لە ناوەندەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ و فرۆشگا ڕێپێدراوەکانی تر لە سەرتاسەری وڵات بکڕیت.

 

3. پڕکردنەوەی داتا بە ئۆنلاین

 

بۆ پڕکردنەوەی داتا لەسەر هێڵی پریپەید، دەتوانیت سەردانی لاپەڕەی پاکێجەکانی ئاسیاسێڵ بکەیت.

هەروەها دەتوانیت داتا و پاکێجەکان وەک دیاری بۆ بەشداربووانی تر بنێریت.

 

 

 

ئەم پاکێجانەی خوارەوە بەردەستن:

 

● پاکێجەکانی خێرایی (فری سۆشیاڵ+): دەستگەیشتن بە ئینتەرنێتی ئاسیاسێڵ بۆ ماوەی نێوان یەک و 30 ڕۆژ {بۆ بەشداریکردن لە پاکێجەکە لە ڕێگەی ئۆنلاین لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە بەشداربوو سێ بژاردەی هەیە بۆ پارەدان (ڤیزا کارت، ماستەرکارت، FIB)}.

 

●  پاکێجی ئینتەرنێتی بێسنووری 4G: هەموو ئەو ئینتەرنێتەی دەتەوێت لە ئاسیاسێڵەوە بۆ ماوەی نێوان یەک و 30 ڕۆژ {بۆ بەشداریکردن لە پاکێجەکە لە ڕێگەی ئۆنلاین لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە بەشداربوو سێ بژاردەی هەیە بۆ پارەدان (ڤیزا کارت، ماستەر کارت، FIB)}.

 

●  پاکێجی بۆ ئێمە: دەستگەیشتن بە پاکێجی ئینتەرنێت و کورتە نامە بۆ بەشداربووانی تری ئاسیاسێڵ بۆ ماوەی حەوت بۆ 30 ڕۆژ {بۆ بەشداریکردن لە پاکێجەکە لە ڕێگەی ئۆنلاین لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە بەشداربوو سێ بژاردەی هەیە بۆ پارەدان (ڤیزا کارت، ماستەر کارت، FIB)}.

 

●  پاکێجی بۆ هەمووان: سێ پاکێج پێشکەش دەکات کە بە 1GB ئینتەرنێت دەست پێدەکات بۆ حەوت ڕۆژ و 4GB بۆ 30 ڕۆژ {بۆ بەشداریکردن لە پاکێجەکە لە ڕێگەی ئۆنلاین لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە بەشداربوو سێ بژاردەی هەیە بۆ پارەدان (ڤیزا کارت، ماستەر کارت، FIB)}.

 

●  ڕۆمینگ: پاکێجی ڕۆمینگی تایبەت ئەگەر سەردانی قەتەر، تورکیا، ئێران و ئیمارات بکەیت {بۆ بەشداریکردن لە پاکێجەکە لە ڕێگەی ئۆنلاین لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە بەشداربوو سێ بژاردەی هەیە بۆ پارەدان (ڤیزا کارت، ماستەر کارت، FIB)}.

 

 

 

●  تەفەوق: پاکێجە نایابەکانمان کە ئینتەرنێت و کورتە نامە پێشکەش دەکات {بۆ بەشداریکردن لە پاکێجەکە لە ڕێگەی ئۆنلاین لەسەر ئەپڵیکەیشنەکە بەشداربوو سێ بژاردەی هەیە بۆ پارەدان (ڤیزا کارت، ماستەر کارت، FIB)}.

 

4. درێژکردنەوەی ماوەی کارپێکردنی هێڵی پریپەید

 

ئەگەر هێڵی پریپەیدەکەت ڕاگیرابێت لەبەر ئەوەی ماوەی کارپێکردنی بەسەرچووە بەڵام هێشتا باڵانست ماوە لەسەر هێڵەکە، دەتوانیت ماوەی زیاتر بکڕیت.

 

#290* لێبدە بۆ چالاککردنەوەی هێڵەکەت، پاشان ماوەکە هەڵیبژێرە؛ دەتوانیت لە 1 ڕۆژەوە (150 دینار) هەڵبژێریت تا 365 ڕۆژ (20,000 دینار).

 

کاتێک پارەدانەکەت تەواو جێبەجێ دەبێت، هێڵەکەت یەکسەر چالاک دەکرێتەوە. و دەتوانیت ئەو باڵانسەی ماوتە بۆ ئەو ماوەیەی هەڵتبژاردووە بەکاربهێنیت.

 

ئەم خزمەتگوزارییە بەسوودە ئەگەر دەتەوێت ژمارەکەت بە چالاکی بمێنێتەوە یان باڵانسی ماوە بەکاربهێنیت بەبێ کڕینی کارتی نوێی باڵانس.

 

 

چۆن هێڵی هایبردی کۆمپانیاکان پڕدەکەیتەوە؟

 

لەگەڵ هێڵی هایبردی کۆمپانیاکان لە ئاسیاسێڵ، لە ڕۆژی 27 مانگدا پسووڵەی حسابەکەت بۆ دەنێرین لە ڕێگەی کورتەنامەیەکەوە ئەگەر تۆ بەرپرسی هێڵەکەت بیت. هەموو ئەو تێچووانەت دەبینیت کە لەو مانگەدا هەتبووە.

 

دەتوانیت باڵانسی کۆکراوەت لە دوا بەرواری پسووڵەوە بپشکنیت بە ناردنی کورتە نامە بۆ 214. پاشان نامەیەکت بۆ دێت بەو زانیارییانەی دەتەوێت.

 

دوو ڕێگە هەیە بۆ پڕکردنەوەی سیمکارتی هێڵی هایبردی کۆمپانیاکان:

 

1. پڕکردنەوەی ئۆنلاین بۆ هێڵی هایبردی کۆمپانیاکان بۆ ئەوانەی کە بەرپرسن لە پارەدانی پسووڵەی خۆیان

 

ئەگەر گەیشتیتە ئەوپەڕی سنووری هێڵی هایبردەکەی خۆت، سەردانی (پارەدانی پسووڵە) لە ئەپڵیکەیشنەکەمان بکە. لەوێ (ئەکاونتەکەم) و (بۆ ئەوانیدی) و سێ بژاردەی پارەدان دەبینیت (کارتی پڕکردنەوەی باڵانس، کرێدت کارت و FIB).

 

1. لە ئەکاونتەکەمدا، سەرەتا یەکێک لە بژاردەکانی پارەدان هەڵبژێرە

- لە لاپەڕەی کارتی پڕکردنەوەدا، کۆدی E-Voucher سکان بکە یان ژمارەی کارتی پڕکردنەوەکە داخڵ بکە کە لەسەر کارتەکە نوسراوە

- لە لاپەڕەی کرێدت کارتدا، ژمارەی مۆبایلەکەت ڕاستەوخۆ زیاد داخڵ دەکرێت، پاشان ئەو بڕە بە دیناری عێراقی هەڵبژێرە کە دەتەوێت پڕی بکەیتەوە. پاشان، ماستەر کارت یان ڤیزا کارت هەڵبژێرە و ئیمەیڵەکەت داخڵ بکە بۆ وەرگرتنی پسووڵە، پاشان ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان بدە و بەردەوامبوون هەڵبژێرە.

 

2. لە لاپەڕەی FIB، ژمارەی مۆبایلەکەت ڕاستەوخۆ داخڵ دەکرێت، ئەو بڕە بە دیناری عێراقی هەڵبژێرە کە دەتەوێت پڕی بکەیتەوە. FIB هەڵبژێرە، پاشان ئیمەیڵەکەت داخڵ بکە بۆ وەرگرتنی پسووڵە، و ڕەزامەندی لەسەر مەرج و ڕێساکان بدە، و بەردەوامبوون هەڵبژێرە.

 

تێبینی:

دەکرێت ئەم بژاردانەی سەرەوە جێبەجێ بکرێن بۆ پارەدانی پسوولە بۆ کەسانی تریش، بەڵام لەم حاڵەتەدا بەشداربوو دەبێت ژمارە تەلەفۆنی ئەوە کەسە زیاد بکات کە دەیەوێت پارەی پسووڵەکەی بۆ بدات.

 

2. پڕکردنەوە بە کارتی پڕکردنەوەی باڵانس

 

دەتوانیت هەموو یان بەشێک لە پارەی پسووڵەکەت بە کارتی پڕکردنەوەی باڵانسی ئاسیاسێڵ بدەیت.

 

دەتوانیت کارتی پڕکردنەوەت لە ناوەندەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ و لای فرۆشیارە ڕێپێدراوەکان دەست بکەوێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.

 

کۆدی سەر کارتی پڕکردنەوەی باڵانسەکە بە کورتە نامەیەک بنێرە بۆ کۆدی 214. ئەم خزمەتگوزارییە بێبەرامبەرە.

 

ئەگەر هێڵەکەت ڕاگیرابێت لەبەر ئەوەی بڕی ڕێپێدراوی تێپەڕاندووە، دەتوانیت هێڵی پریپەید بەکاربهێنیت بۆ ناردنی کۆدەکە بۆمان.

 

نامەیەکی کورت بنێرە بۆ 214 کە PINـی کارتی پڕکردنەوەی باڵانسەکەی تێدا بێت، پاشان بۆشاییەک، پاشان ژمارە هێڵی پۆستپەیدەکەت.

 

بۆ بەکارهێنەرانی پرێپەید و پۆستپەید

 

ئەم خزمەتگوزارییە زیادەیە بەردەستە بۆ هەردوو بەکارهێنەرانی پریپەید و پۆستپەید:

 

1. کۆشکی ئەلیکترۆنی

دەتوانیت کۆشکی خزمەتگوزاریی خۆییەکان بەکاربهێنیت بۆ پڕکردنەوەی باڵانس و پارەدانی پسووڵە و کڕینی (بەشداربوون) لە پاکێجەکان.

کۆشکە ئەلیکترۆنییەکان لە چەندین شار و مۆڵە گەورەکان و ناوەندە سەرەکییەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بەردەستن.

 

2. پڕکردنەوەی ئەلیکترۆنی لە ناوەندە سەرەکییەکانی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ

 

سەردانی هەر ناوەندێکی سەرەکی یان خاڵی فرۆشتنی ئاسیاسێڵ بکە بۆ بەکارهێنانی خزمەتگوزاری پڕکردنەوەی ئەلیکترۆنی.

 

ئەم خزمەتگوزارییە چەندین بڕی پڕکردنەوە پێشکەش دەکات لە 1,000 دینارەوە تا 100,000 دینار و دەستبەجێ باڵانس دەخاتە سەر هەژمارەکەت بە بێ ئەوەی پێویست بە کڕینی کارتی پڕکردنەوەی باڵانس بکات.

 

هەروەها دەتوانیت هێڵی هاوڕێ و ئەندامانی خێزانەکەت پڕ بکەیتەوە بە خزمەتگوزاری پڕکردنەوەی ئەلیکترۆنی.

 

 

چۆنیەتی پشکنینی تۆماری بەکارهێنان لەگەڵ خزمەتگوزاری "گیرفانم" بە چوار هەنگاوی ئاسان 

ئەمە ڕێگەیەکی خێرا و پارێزراوە بۆ پشکنینی مێژووی بەکارهێنان لە بەشی "گیرفانم".

هەنگاوی 1: بەشی "گیرفانم" لە ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ بکەرەوە 

بە کردنەوەی ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ لەسەر مۆبایلەکەت دەست پێبکە. دڵنیا بە کە نوێترین ڤێرژنت هەیە بۆ باشترین ئەزموون. دەتوانیت بەشی "گیرفانم" لە "پوختە" (Account Overview)ـی هەژمارەکەت یان لە "کردارە خێراکان" (Quick Actions) بە ئاسانی بدۆزیتەوە.

هەنگاوی 2: بەشی "گیرفانم" بکەرەوە 

کلیک لەسەر بەشی گیرفانم بکە و لەوێوە دەچیتە سەر سکرینی تۆماری بەکارهێنان کە دەتوانیت وردەکارییەکانی چالاکییەکانی هەژمارەکەت ببینیت.

هەنگاوی 3: ناسنامەکەت پشتڕاست  بکەرەوە لە ڕێگەی کۆدی PIN ـەوە کە بە کورتانەمەیەک پێت دەگات.       

بۆ پاراستنی تایبەتمەندی و پارێزگاری کردن لە داتاکانت، داوات لێ دەکرێت ژمارەکەت پشتڕاست بکەیتەوە. کۆدی PINت بە کورتەنامەیەک دەنێردرێت بۆ ژمارە تۆمارکراوەکەت. کۆدەکە داخڵ بکە کاتێک داوات دەکرێت.

هەنگاوی 4: مێژووی بەکارهێنانەکەت ببینە 

دوای پشتڕاستکردنەوە، دەتوانیت تۆماری بەکارهێنانی خۆت ببینیت، کە ئەمانە لەخۆدەگرێت: 

●  بەکارهێنانی ئینتەرنێت

●  پەیوەندییە دەنگییەکان

●  چالاکی کورتەنامەکان (SMS)

● بەشداربوون لە پاکێجەکان 

● کردارەکانی پڕکردنەوەی باڵانس 

● ناردنی باڵانس

ئەم زانیارییانە بێبەرامبەر بەردەستن و دواین 7 ڕۆژ دەگرنەوە.

 چۆن زانیارییەکانم لە خزمەتگوزاریی "گیرفانم" ـدا دەپارێزرێن؟ 

پاراستنی نهێنی ئێوە لە پێشینەی کارەکانمانە. بۆ دەستێگەیشتن بە تۆماری بەکارهێنانت، ناسنامەکەت پشتڕاست دەکەینەوە لە ڕێگەی کۆدی PIN ــەوە کە بۆ ژمارە تۆمارکراوەکەت دەنێردرێت، بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی تەنها تۆ داتا کەسییەکانت دەبینیت.

 

پەیوەندی بە ئاسیاسێڵەوە بکە

ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە سەبارەت بە بەشی گیرفانم یان هەر پرسیارێکت هەیە، دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی:

●  ماڵپەڕ: کلیک لەسەر ئایکۆنی چات لە خوارەوەی سکرینەکە بکە.

●  ئەپڵیکەیشنی ئاسیاسێڵ: کلیک لەسەر زیاتر بکە پاشان بەشی قسە لەگەڵ لەیلا بکە هەڵبژێرە.

●  واتساپ: https://wa.me/9647701111111

● ماسنجەر:  https://m.me/Asiacellconnect

 

هەروەها دەتوانیت پەیوەندیمان پێوە بکەیت لە ڕێگەی ئەم ژمارانەوە:

● بۆ بەشداربووانی پریپەید: 111

● بۆ بەشداربووانی پۆستپەید: 252

● B2B/ بەشداربووانی کۆمپانیاکان 323

وتارە پەیوەندیدارەکان

چۆنیەتی  پکردنەوەی مۆبایلەکەت | ئاسیاسێل

چۆنیەتی پکردنەوەی مۆبایلەکەت | ئاسیاسێل

ئاسانە مۆبایلەکەت بە باڵانسی ئاسیاسێل پڕ بکەیتەوە. بزانە چۆن دەتوانیت هێڵەکەت پڕبکەیتەوە بە کۆمەڵێک ...

بەرەوپێش بیخوێنە
لە  %80 ی عێراقییەکان مۆبایلەکانی ئەندرۆید و لە  %20 ئایفۆن بەکاردەهێنن.

لە %80 ی عێراقییەکان مۆبایلەکانی ئەندرۆید و لە %20 ئایفۆن بەکاردەهێنن.

لە سەدا 80 ی عێراقییەکان مۆبایلەکانی ئەندرۆید بەکاردەهێنن، لە سەدا 20 ی ئایفۆن. جیاوازی نێوان دوو جۆ...

بەرەوپێش بیخوێنە
پلانی پاکێجەکانی  بێسنوور چییە؟ | ئاسیاسێل

پلانی پاکێجەکانی بێسنوور چییە؟ | ئاسیاسێل

پلانەکانی پاکێجەکانی بێسنوور چین - و ئایا پاکێجی بێسنوور مانای بێسنوورە؟ بزانە بۆچی بەناوبانگن و چ...

بەرەوپێش بیخوێنە
پێویستیت بە یارمەتییە؟ سوود وەربگرە لە کەناڵە تایبەتەکانمان بۆ پشتگیری بەشداربووان کە چەندین خەڵاتیان بۆ ئەداکردنی نایابیان بردووەتەوە.
OSZAR »